تشرینی دووەمى 2010 - کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ گەیاندن (گەورەترین کۆمپانیای عێراقی ویەکەمین کۆمپانیا کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە) ئۆفەرێکی تایبەت پێشکەشدەکات بەهێڵەکانی پریپەید، کە تیایدا دابینکردنی باڵانسێکی بێ بەرامبەرە لەگەڵ هەموو پڕکردنەوەیەکدا، کە هەموو جۆرەکانی کارتی پڕکردنەوەی ناو بازاڕی عێراقی دەگرێتەوە، و ئەم ئۆفەرە لە 27 مانگی ئەیلولی رابردوەوە هاتوەتە ئاراوە و بۆ ماوەی سێ مانگ.

هەموو بەشداربوانی ئێستای پریپەید و هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت سود لەم ئۆفەرە ببینن دەتوانن بەشدار بن، بە ناردنی کورتەنامەیەکی بەتاڵ بۆ ژمارە (600) بە (100) دینار کە بۆ تەنها جارێک دەنێرێت، بەم شێوەیە بەشداربوو لەگەڵ هەموو پڕکردنەوەیەکدا باڵانسی بێ بەرامبەری دەست ئەکەوێت بەدرێژایی ماوەی ئەم ئۆفەرە، و ماوەی کارکردنی باڵانسە بێبەرامبەرەکە 14 رۆژە لە رۆژی پڕکردنەوەوە، دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ پەیوەندیکردن تەنها لەناو تۆڕی ئاسیاسێڵدا، وبەشداربوو دەتوانێت باڵانسەکەی بزانێت بە داخڵکردنی کۆدی #133* لەسەر مۆبایلەکەی.

سەبارەت بەو باڵانسە بێ بەرامبەرە بۆ هەموو جۆرەکانی کارتی پڕکردنەوە (300 دینارە بۆ کارتی جۆری 5،000 دینار، و800 دینارە بۆ کارتی 10،000 دینار، 3،000 دینارە بۆ کارتی 25،000 دینار، بەڵام کارتی جۆری 100،000 دینار بڕی باڵانسی بێبەرامبەر تیایدا دەگاتە 15،000 دینار، وباڵانسی بێبەرامبەر لە کارتی 5 دۆلاریدا 400 دینارە، وبۆ کارتی 10 دۆلاری 1،100 دینارە. هەروەها کارتی 20 دۆلاری 2،500 دینار باڵانسی بێ بەرامبەری تێدایە، کارتی 30 دۆلاری4،000 دینار، وکارتی 50 دۆلاری 7،000 دینار، و دوایین جۆر کە کارتی 100 دۆلارە باڵانسی بێبەرامبەر تیایدا دەگاتە 18،000 دینار.)

دەربارەی ئەم ئۆفەرە نوێیە ئەشرەف هێبە ـ بەڕێوەبەری ئۆفەرەکان و گەشەپێدانی متمانەی بەشداربووان لە ئاسیاسێڵ وتی "لەم ئۆفەرە نوێیەوە ئارەزوو دەکەین کەبتوانین خزمەتگوزاریی تایبەت بۆ زیاترین ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکەمان دابین بکەین، ولە هەوڵی ئەوەداین کە پێویستیەکانی هەموو بەشداربووانی هێڵەکانی پریپەید بەجێ بگەیەنین، ئەوەش لە بایەخدانمانەوە بە پاراستنی ئەو پلەوپایە وناوبانگە بڵندەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە بازاڕی گەیاندنی وڵاتدا هەیەتی، دوپاتکردنەوەی بەردەوامیمانە بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرو خزمەتگوزاریی کە سود و قازانجی تایبەت بگەیەنێ بە بەشداربووانمان، بە ئامانجی بەشداریکردن لە لە پشتگیریکردنی ئابوری نیشتمانی، و بەدیهێنانی بوژاندنەوەی ئابوری و کۆمەڵایەتی بۆ بنیاتنانەوەی وڵاتێکی نوێ."

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.