ئەم خزمەتگوزارییە هەلی ناردنی بالاَنس بۆ هەموو عێراقییەکان دابین دەکات کە بتوانن بالاَنس بنێرن بۆ کەسوکارو هاوڕێیانی بەشداربووی تۆڕی ئاسیاسێڵ لە عێراق.
هەروەها ئەم خزمەتگوزارییە رێ خۆش دەکات بۆ نیشتەجێیانی دەرەوەی ولاَت کە بالاَنسی یەکسان بە هەمان نرخی کارتەکانی پڕکردنەوە بنێرن: 5000 و 10000و 25000 دیناری عێراقی. هەروەها ئەو بەشداربووانەی خزمەتگوزاریی گەڕانی نێودەوڵەتی پریپەید بەکاردەهێنن دەتوانن ئەم خزمەتگوزارییە بەکاربهێنن بۆ پڕکردنەوەی هێڵەکانیان لە لایەن خاڵەکانی فرۆشتنەوە لە کاتی گەڕان لە سەرانسەری جیهاندا.
چۆنێتی ناردنی بالاَنس:
سەردانی سایتی: www.transferto.com بکە
پاشان پەیڕەوی ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بکە:
- عێراق هەڵبژێرە لە لیستی ولاَتە وەرگیراوەکاندا.
- داخڵکردنی ژمارەی مۆبایلی ئەوکەسەی دەتەوێت بالاَنسەکەی بۆبنێریت: پێویستە بەشداربوی ئاسیاسێڵ بێت.
- دانانی گەورەترین بڕەپارەی کەهەڵیدەبژێریت ئەوەشیان 5000 یان 10000 یان 25000 دیناری عێراقییە.
- دەتوانیت لەگەڵیدا نامەیەکی سلاَو بنێریت: ئەویش کورتەنامەیەکی بێبەرامبەرە بۆ ئەو کەسە کەدەتەوێت بالاَنسەکەی بۆبنێریت.
- رێگەی پارەدان هەڵبژێرە: ئەویشیان لەرێگەی خزمەتگوزاریی "پەیپاڵPayPal" یان"یوکاشUkash"
ئەو کەسە راستەوخۆ لە بالاَنسەکەی پێ دەگات.