VoLTE چییە؟

VoLTE تەکنەلۆژیايەكە بوار بۆ بەشداربووانی ئاسیاسێڵ دەڕەخسێنێت تا بتوانن پەیوەندی دەنگی ئەنجامبدەن بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەسەر تۆڕی 4G LTEـی مۆبایل. ئەم تەکنەلۆژیايە پەیوەندی دەنگی بە کوالێتی HD و بەشێوەیەکی متمانەپێكراو و جێگیر دابین دەکات. لەگەڵ تەکنەلۆژیای VoLTE، بەشداربووانی ئاسیاسێڵ دەتوانن بەردەوام بن لە چێژوەرگرتن لە پەیوەندی ئینتەرنێتەوە بەبێ پچڕان لەکاتی ئەنجامدان و وەرگرتنی پەیوەندیدا.

لیستی مۆبایلەکانی VoLTE

تکایە جۆری مۆبایلەکەت دیاری بکە لە لیستەکەی خوارەوە بۆ چالاککردنی VoLTE

ڕێبەری دەستی بۆ چالاککردنی VoLTE

iPhone:

On your iPhone, go to Settings → Cellular → Cellular Data Options → Voice and Data → tap Enable LTE

Samsung:

Find and tap Settings → Network & Internet → Mobile network → Preferred network type → 4G (preferred)/3G/GSM. Tap the switch beside Enable VoLTE to turn the feature on.

HUAWEI:

Go to Settings → Mobile network → Mobile data. In the network settings turn on the VoLTE calls switch.

REDMI:

Find and tap Settings → Network & Internet → Mobile network → Preferred network type → Tap the switch beside Enable VoLTE to turn the feature on.

OPPO:

Go to your OPPO smartphone's [Settings] → then tap on [SIM card & mobile data] → choose a SIM card → activate [VoLTE Calls] by toggling the enable/disable button.

VIVO:

Go to Settings>(Dual cards and) → Mobile network → turn on VoLTE HD Call.

XIAOMI:

Find and tap Settings → Network & Internet → Mobile network → Preferred network type → Tap the switch beside Enable VoLTE to turn the feature on.

REALM:

Find and tap Settings → tab on SIM card & mobile date → choose a SIM card → Enable or disable VoLTE calls.

  • VoLTE چییە؟

    VoLTE تەکنەلۆژیایەکە کە ڕێگە بە بەشداربووانی ئاسیاسێڵ دەدات پەیوەندی دەنگی لە رێگەی 4G LTEــەوە ئەنجام بدەن. ئەم تەکنەلۆژیایە کوالێتییەکی دەنگی بەرزی (HD) دابیندەکات و مانەوەی خزمەتگوزاریەکانی داتا لەکاتی پەیوەندیکردندا بەبێ پچڕان مسۆگەر دەکات.

  • چۆن VoLTE باشترە لە پەیوەندی ئاسایی 2G/3G؟

    تەکنەلۆژیای VoLTE پەیوەندی بە کوالیتییەکی زۆر بەرز پێشکەش دەکات بە بەراورد بە پەیوەندی 2G یان 3G. لە یەک کاتدا خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی LTE و پەیوەندی دەنگی دابیندەکات، کاتی ڕێكخستنی پەیوەندی خێراتر دابین دەکات، و پەیوەندییەکی جێگیرتر دەستەبەر دەکات.

  • ئایا دەتوانم تەکنەلۆژیای VoLTE بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەکاربهێنم ئەگەر لە ناوچەی ڕووماڵکردنی 4G بم و مۆبایلێک بەکاربهێنم کە پشتگیری VoLTE بکات؟

    بەڵێ، ئەگەر ئامێرەکەت لەسەر تۆڕی ئاسیاسێڵ پشتگیریکراو بێت و VoLTE لەسەر مۆبایلەکەت چالاک کرا بێت.

  • کام جۆرەی تۆڕ دەتوانێت تەکنەلۆژیای Volte بەکار بهێنێت؟

    VoLTE لەسەر تۆڕی 4G پشتگیری دەکرێت.

  • چۆن بزانم سیم کارت و مۆبایلەکەم پشتیوانی لە تەکنەلۆژیای VoLTE دەکەن؟

    بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا سیمکارت و ئامێرەکەت پشتیوانی لە تەکنەلۆژیای VoLTE دەکەن، پەیوەندی بکە بە #393* و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکە.

  • ئایا بەکارهێنانی VoLTE داتاکەم بەکار دەهێنێت؟

    نەخێر، پەیوەندییە دەنگییەکان لە ڕێگەی VoLTE ـەوە وەکو پەیوەندی دەنگی ئاسایی هەژمار دەکرێت و باڵانسی ئینتەرنێتەکەت بەکارناهێنێت.

  • چی ڕوودەدات ئەگەر من لە پەیوەندیدا بم و بچمە دەرەوەی بازنەی ڕووماڵکردنی 4G؟

    ئەگەر لە کاتی پەیوەندی VoLTE دا لە ڕووماڵکردنی 4G دەربچیت، پەیوەندییەکە بەبێ کێشە دەگۆڕێت بۆ تۆڕی 3G یان 2G، ئەمەش پەیوەندییەکەت بێ پچڕانت بۆ مسۆگەر دەکات.

  • ئایا بەکارهێنانی VoLTE باجی زیادەی هەیە؟

    نەخێر، ئاسیاسێڵ نرخی زیادە بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای VoLTE وەرناگرێت. پەیوەندییەکان بە گوێرەی نرخی پەیوەندی ئێستا هەژماری دەکرێن.

  • چۆن دەتوانم هاوکاری زیاتر وەربگرم سەبارەت بە VoLTE؟

    بۆ زانیاری زیاتر یان هاوکاری، دەتوانیت پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی بەشداربووانی ئاسیاسێڵەوە بکەیت:
    بەشداربوانی هێڵی پریپەید: پەیوەندی بکە بە 111
    بەشداربووانی هێڵی پۆستپەید: پەیوەندی بکە بە 252
    خزمەتگوزاری 'B2B' / کۆمپانیاکان: پەیوەندی بکە بە 323

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.