ئینتەرنێتێکی خێراتر و بەهێزتر لەگەڵ ڕاوتەری AsiaConnect ـی نوێ بە خێرایی +4G
ئاسیاسێڵ باشترین ئەزموونی ئینتەرنێتتان بۆ دابیندەکات لەگەڵ ڕاوتەری AsiaConnect بە خێرایی +4G بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێتێکی خێرا و بەردەوام و بێ هیچ پچڕانێک لەگەڵ ڕووماڵێکی فراوان و بە کواڵیتییەکی بەرزترەوە. جگە لەوەش، کاتێک ئامێرەکە دەکڕیت، سیمکارتێکی ئاسیاسێڵ بێبەرامبەر بەدەست دەهێنیت لەگەڵ پاکێجێکی ئینتەرنێتی بێ سنووری مانگانە بە بەهای 50,000 دینار و هەموو ئەمانەش تەنها بە 110,000 دینار.
بۆ کڕینی ڕاوتەرەکە، تکایە سەردانی نزیکترین ناوەندی فرۆشتن یان خاڵەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بکەن.
تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکە:
- ئامێری ڕاوتەری AsiaConnect بە تەکنەلۆژیای CAT 6ـی کوالێتی بەرز بەرهەم هێنراوە.
- بۆ چەند کاتژمێرێک بەبێ کارەبا کاردەکات.
- زۆرترین خێرایی 4G+ دابیندەکات چونکە پشتگیری لە وای فای دوو باند و پەخشی دووانەی 2.4 و 5 گێگاهێرتز دەکات.
- پشتگیری لە 4 ئەنتێنای دەرەکی (External Antenna) دەکات بۆ پەخشکردنی ڕووماڵێکی فراوانتر.
- پشتگیری 4*4 Wi-Fi MIMO دەکات.
- ئەزموونێکی ناوازە بۆ یاریی ئۆنلاین بە NAT2 لەسەر سیمکارتی ئاسیاسێڵ.
- 4 دەرچەی LAN ـی هەیە بۆ پەیوەندی وایەردار بە ئینتەرنێتەوە.
پشتگیری QR Code دەکات و پەیوەندیکردن بە ئامێرەکەوە ئاسان و خێرا دەکات.